شاندێكی حكومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی بەشە بودجەی سێ‌ ساڵی داهاتوو لە بەغدان

0
484

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ئەم ساڵ و سێ‌ ساڵی داهاتوو، ئەمڕۆ شاندێكی هونەری و تەكنیكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كۆدەبنەوە.

پەروین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئەندامی شاندەكەی هەرێم بە SNNی راگەیاند: سەردانەكەی ئەمڕۆمان بۆ بەغدا درێژەپێدەری ئەو سەردانانەیە كە پێشتر ئەنجاممانداوە و كۆبووینەتەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و پسپۆڕانی بواری دارایی لەبارەی گفتوگۆكردن لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق و لە ناویشیدا دیاریكردنی پشكی هەرێم لەو پرۆژە یاسایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “سبەینێ‌ دەست بەگفتوگۆكانمان دەكەین كە شاندەكەمان نوێنەری لە نوێنەری وەزارەتی دارایی و پلاندانان پێكهاتوون، لەگەڵ ئەوەی باس لە ئامادەكردنی پرۆەیای بودجەی ساڵی 2020 دەكەین لەهەمان كاتیشدا لەسەر رەشنووسی بوودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكەین”.

ئەو نوێنەرەی وەزارەتی دارایی لە شاندەكەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، “ئەركی ئێمە پێدانی زانیاری و خستنەڕووی پێداویستییەكانی هەرێمە لە بەشە بودجەی گشتی عێراق، بۆ ئەوەی شاندە سیاسیەی كە واژوی لەسەر ڕێككەوتن دەكەن بەرچاویان ڕوون بێت لە جێكردنەوە و جێگیركردنی پێداویستییە تەكنیكی و هونەرییەكانی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی ساڵانی داهاتووی عێراقدا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this