میدیا ئیتاڵییەکان:لاوتارۆ مارتینێز نزیكه‌ له‌ ریاڵ مه‌درید

0
89
لاوتارۆ مارتینێز

SNN Sport

تۆری (سپۆرت میدیا سێت )ی ئیتاڵی له‌ هه‌واڵێكی تایبه‌تی خۆی، ئاشكرایكرد كه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید  گه‌یشته‌ رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ لاوتارۆ مارتینێز هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتەرمیلان ئەمەش بە گواستنه‌وه‌ی ئەو یاریزانە بۆ ریزه‌كانی له‌ ماوه‌ی داهاتوودا ،سه‌رباری په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ بۆ به‌رشەلۆنه‌.

تۆره‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌ كرداری رێکكه‌وتن له‌ نێوان ریاڵ مه‌درید و ئینتەر كراوه‌ له‌ سه‌ر هێنانی لاوتارۆ به‌ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ ،  ره‌نگه‌ گرێبەستەکە  رۆیشتنی لۆكا یۆڤیچ هێرشبه‌ری ریاڵ مه‌درید بۆ ریزی یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ له‌ خۆ بگرێت به‌ شێوه‌ی خواستن ، هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه‌ مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ وه‌رده‌گرێت کە ده‌گاته‌ 8 ملیۆن یۆرۆ .

هه‌روه‌ها تۆڕه‌كه‌ وتی:” ئینتەر بێده‌نگی ده‌كات له‌ سه‌ر وتوێژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤیدال له‌ به‌رشەلۆنه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی شكست نه‌هێنێت ، بەهۆی ئه‌وه‌ی به‌رشەلۆنه‌ یه‌كه‌م یانە بوو گرنگی داوە به ‌لاوتارۆ و ئینتەر سوور بوو له‌  سه‌ر ئه‌وه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وێت  له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتنی .

لە لایەکی ترەوە بیتۆ یاکی بریکاری لاوتارۆ لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت:”هیچ شتێک بۆ پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نیە،ئێمە قسەمان لەگەڵ ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە نەکردووە،لاوتارۆ لە ئینتەرمیلان دەمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this