لە سێدارەدانی گەنجێک لە ئێران سەردانەکەی جەواد زەریفی بۆ ئەڵمانیا هەڵوەشاندەوە

0
249

SNN

میدیاکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند: بڕیار بوو زەریف سەردانی بەرلین بکات و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا کۆببێتەوە، بەڵام دوای لەسێدارەدانی نەوید ئەفکاری، پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی، ئەڵمانیا سەردانی محەمەد جەواد زەیف وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ وڵاتەكە هەڵوەشاندووەتەوه.

نەوید ئافکاری و دوو برای دیکەی لەسەر خۆپێشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی ئێران دەستگیر کران و خۆشی بەتۆمەتی کوشتنی پاسەوانێک به دوو جار لەسێدارەدان و شەش ساڵ زیندان سزادرا. هەریەکه له وەحید و حەبیب براکانی نەویدش به 54 ساڵ و 27 ساڵ زیندان سزادراون، نەوید ئەفکاری که بەردەوام له دادگا تۆمەتەکانی رەتکردبووەوه، به‌ڵام لەسێدارەدرا و له‌ رێوشوێنێکی ئەمنیی توند دا بەخاک سپێردرا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this