یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ دیپای رێککەوت

0
759
ممفیس دیپای

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی لەگەڵ  ممفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆن رێککەوتووە و ئەم یاریزانە لە کۆتایی ئەم هەفتە دەگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

کەناڵی TyC |ی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە، دیپای بووە بە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەکەوێت  لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە لە کاتی گۆڕانکارییەکان و کۆتایی بە رێککەوتنی نێوان بەرشەلۆنەو لیۆن هاتووە.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەو یاریزانە رابگەیەنێت و لە کۆتایی هەفتە پێشکەشی هاندەران و راگەیاندنەکانی بکات.

گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ شوێنی لویس سوارێزە، کە ئۆرۆگواییەکە لە لایەن کومانی راهێنەرەوە گلۆپی سەوزی بۆ رۆشتن بۆ هەڵکراوە.

دیپای هۆڵەندییەو تەمەنی 26 ساڵە، لە یانەی لیۆنی فەرەنسی یاری دەکات، دەتوانێت لە هەموو هێڵەکانی پێشەوەی یاریگا یاری بکات، ئەمەش وای لە کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە کردووە، بەرپرسانی یانەکەی لە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە ئاگادار بکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this