گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 15/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
499
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (15/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • یاری یەکەم و کۆتا  تاقیکردنەوەی ریاڵ مەدرید.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ گرێبەستی نوێ لەگەڵ ئامادەنەبوونی چەند یاریزانێكی رووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە .
  • ئامادەنەبوونی ئۆدیگارد وا لە زیدان دەکات بە بێ بوونی یاریزانی نوێ کە 5 رۆژی ماوە بۆ یاریەکەی سۆسیداد یاری بکات.
  • نەیمار جارێکی تر لە خولی فەرەنسا تووڕە دەبێت و رووبەڕووی رەگەزپەرەستی دەبێتەوە.

ئاس:

  • مباپی، مەدرید سوودی هەیە.
  • هۆکاری نزیکی مباپی لە ریاڵ مەدرید خۆشەویستی زیدانەو  ژووری جلگۆڕینیش پڕە لە یاریزانی فەرەنسی.
  • هەروەها یانەکە توانای بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی هەیە، ئەمەش وا لەو یاریزانە دەکات بە هێزەوە کێبڕکێی بردنەوەی تۆپی زێڕین بکات.
  • یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە 120 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی مباپی سەرف بکات.
  • مانچستەرسیتی گرێبەستی 89 ملیۆن یۆرۆیی بۆ خیمینێزی بەرگریکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دابیندەکات.
  • نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی لە ئاتلەتیکۆ مەدرید 120 ملیۆن یۆرۆیە.
  • کومان چاوەڕوانی ئەوەیە 11 یاریزانی بەرشەلۆنە یانەکە جێبهێڵن، لە دوای ڤیدال یانەکە دەبێت یاریزان بفرۆشێت و یاریزانی بەرگری و هێرشبەری ژمارە 9 بکڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئیریک گارسیا، گرێبەستی دووەم پێشکەشی ئەم یاریزانە دەکرێت لە لایەن بەرشەلۆنەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە لەم هەفتەیە گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکات دوای ئەوەی لەم دواییە گرێبەستێکی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ رەتکرایەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە 15 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بەو یاریزانە نادات، مانچستەرسیتی18 ملیۆن یۆرۆی دەوێت، ئەگەر نەگەیشتن بە رێککەوتن ئەوا یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی کۆتایی دەبێت و ئازادە پەیوەندی بە کام یانەوە بکات.
  • ڤیدال بە تەواوی نزیکبووەتەوە پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بکات.

سپۆرت:

  • کارەکانی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ئاڵۆز دەبێت.
  • 1- بەرشەلۆنە نایەوێت گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە تا یاریزان نەفرۆشێت.
  • 2-  بریکارەکانی ئەو یاریزانە هێشتا لە شاری میلانۆی ئیتاڵیان، بە بێ ئەوەی نرخەکەی کەم بکەنەوە.
  • 3- ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی دەرفەتەکە دەقۆزنەوە و چاوەڕوان دەکەن لە ئەگەری ئەوەی بەرشەلۆنە شکستیهێنا لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە.
  • دیپای، گریزمان و فاتی بژاردەی یانەی بەرشەلۆنەیە وەکو یاریزانی ژمارە 9.
  • مباپی هەڕەشەیە بۆ هازاد ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
  • ئەمڕۆ پیانیچ لە بەرشەلۆنە پێشکەش دەکرێت و دوێنێ راهێنانی کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this