كوێستان محهمهد: به بڕى 100 ههزار دينار هاوكارى كهمدهرامهتان دهكهین

كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایدهگهیهنێت: هەموو ئامادەكارییەكمان تەواوكردووە لەبارەی دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دینار وەك هاوكاری بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكانی هەرێم دهشڵێت: “140 هەزار خێزانیش لێی سوودمەند دەبێت”.
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومهتى ههرێم بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی بەهۆی كەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرێك لە خێزانەكان كارەكانیان لەدەستدا و زەرەرمەندبوون، وەك هاوكارییەكی سەرەتایی بڕیارماندا كە هەر خێزانێك بە بڕێك پارە كە 100 هەزار دینارە هاوكاری خێزانە كەمدەرامەتەكان بكات، بۆ ئەو مەبەستەش لە شار و شارۆچكەكان لەڕێگەی دامەزراوە حكومییەكانەوە ناوی ئەو كەسانە تۆماركراوە كە كەمدەرامەتن و شایستەن بە هاوكاریكردن، دواتر ناوەكان ئاڕاستەی ئێمە كراون”.
وتیشى: “لە ئێستادا هەموو ئامادەكارییەك بۆ خەرجكردنی بڕی ئەو 100 هەزار دینارە بە كۆتا گەیشتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە شار و شارۆچكەكان دەستدەكەین بە دابەشكردنی”.
لهبارهى بڕى پارهكه و ئهو خێزانانهى لێى سوودمهند دهبن، كوێستان محهمهد ئاشكراشیكرد: “بەكۆی گشتی 140 هەزار خێزان سوودمەنددەبن، كۆی گشتی پارەی تەرخانكراویش بریتییە لە 114 ملیار دینار”.
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: “هەوڵدەدەین ئەو خێزانانەی هاوكاری دەكرێن و سەرچاوەی دارایی دیكەیان نییە، ئەو هاوكارییانهیان بۆ بكەین بە مانگانە، ئەوەش دوای ئەوەی لیژنەكانی وەزارەتی كار سەردانی ئەو خێزانانە دەكەن و بڕیاردەدەن كە هاوكاری مانگانە بكرێن”.
هەواڵی زیاتر
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش