“چیتر ئابووری جیهان بەهۆی کۆرۆناوە پاشەکشە ناکات”

0
166

SNN

وەزیری بازرگانی قەتەڕ رایگەیاند، ئەگەرێکی زۆر دوورە ئابووری جیهان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە پاشەکشەی زیاتر بلات، ئەگەرچی بەشێک لە وڵاتان رووبەڕووی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا بوونەرەوە.

عەلی بن ئەحمەد ئەلکوەری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قەتەڕ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، باسی لەوەکرد: “بڕوامان وایە تا ئێستا کاریگەرە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنامان بینیووە، ئایا دۆخەکە خراپتر دەبێت؟ بڕوا ناکەم”.

ناوبراو باسی لەوەشکرد: دۆخی ئێستای جیهان زۆر جیاوازە لە دۆخی پێش کۆرۆنا. پێشبینیشی کرد بوژانەوەی ئابووری لەمەبەدوا خێراتربێت، ئەوەش لەسەر کاتی بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا بەندە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئەوەش زیانی بە زۆرێک لەو وڵاتانە گەیاند کە زیاتر پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن، لە نێویشیاندا عێراق، جگە لە نەوت، کۆرۆنا کەرتەکانی گەشتوگوزاری و پیشەسازی چەندین وڵاتی لاوازکرد.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this