کیکی سیتین پێچەوانەی ئیدارەی بەرشەلۆنە بیر دەکاتەوە

0
173
راکیتچ

کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لەسەر ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی، پێچەوانەی ئیدارەی بەرشەلۆنە بیردەکاتەوە و نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانەی هێڵی ناوەندی ببێت.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو دەستبەرداری ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی ببێت، بەڵام کیکی سیتین لەگەڵ ئەو بیرۆکەی یانەکەی نیە.

میدیاکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، ئیڤان راکیتچ زۆرترین دەرفەتی یاریکردنی پێدراوە لەسەردەمی راهێنەر سیتین،ئەو راهێنەرە پێچەوانەی یانەکەی بیر دەکاتەوە، نایەوێت راکیتچ بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و ئەم راهێنەرە  12  یاری راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بووە لەم وەرزە، لە هەر 12 یارییەکە راکیتچ بەشداری کردووە ، واتە بە رێژەی لە %100 .

ئەمە لە کاتێکدایە راکیتچ گرێبەستی لە لایەن چەند یانەیەکی ئەوروپاوە بۆ هاتووە، دیارترینیان یانەی سڤییای ئیسپانیە، کە پێشتر ئەم یاریزانە یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە و ئەگەرێکی بەهێزە لە وەرزی داهاتوو جارێکی تر درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە.

راکیتچ کرواتیەو تەمەنی 32 ساڵە، لە هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکات، بەهۆی زۆری یاریزانانی هێڵی ناوەند لە بەرشەلۆنە، ئیدارەی یانەکەی دەیەوێت دەستبەرداری ببێت و دەرفەت بە یاریزانەکانی تری ئەو هێڵە بدات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this