لالیگا یاسای تووند بە سەر یانەکاندا دەسەپێنێت

0
382
لۆگۆی لالیگا

SNN Sport

رابیتەی لالیگا یاسای تووند بە سەر یانەکانی بەشدار لە خولەکەیدا دەسەپەێنێت، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەم وەرزە لالیگا یاسای تووندی بەسەر یانەکان سەپاندووە، بە تایبەت لە ژووری جلگۆڕین، کە رێگە بە شێلانی یاریزانان لە ژووری جلگۆڕین نادرێت، تەنانەت لە گەرماویشدا.

هەروەها تەنیا راهێنەرە هونەرییەکان دەتوانن رێنمایی بە یاریزانەکان بدەن، ئەویش بە پێکهاتەی سەرەکی، لە ژووری جلگۆڕین دەبێت یاریزانە یەدەگەکان یان لە دەرەوەی ژووریی جلگۆڕین بن، یان لە  ناوەوەی یاریگاکە بمێننەوە.

خولی ئیسپانیا بە بەشداری 20 یانە دەستیپێکردووەتەوە، هەر یانەیەک  لە وەرزەکە 38 یاری ئەنجام دەدات، ئەو یانەی زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە، دەبێتە پاڵەوان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this