” بەرهەمی ناوخۆی ماسی 60% خواستی بازاڕەکانی هەرێمی پڕکردۆتەوە”

0
865
SNN-محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێ شەممە 15 ی ئەیلول، لە هەڵمەتێکدا بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم 120 هەزار پەنجە ماسی خرایە ناو ئاوی دەربەندی ڕانیە.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: “ئێمە وەک وەزارەتی کشتوکاڵ بەرنامەیەکی چڕمان داناوە لە پێناو زیادکردنی سامانی ماسی و ئەمڕۆ 120 هەزار پەنجە ماسیمان خستۆتە ناو ئاوی دەربەندی رانیە زێی بچوک”.
وتیشی: “لە ئێستادا سامانی ناوخۆی ماسی لە هەرێمی کوردستان 60% پێداویستی ناوخۆی پڕ دەکاتەوە و 40 % یش لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەکرێت”.
باسی لەوەشکرد: ئەوان لە هەوڵدان لە داهاتوودا کارگەی لە قوتونانی گۆشتی ماسی لە هەرێم دابمەزرێنن و پەرە بە بەرهەمی گۆشتی تەندروست بدەن لە هەرێمی کوردستان .
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان وەک وەزارەت کار لەسەر ئەوە دەکەن کە راوی ماسی رێکبخرێت واتا بە شێوەیەکی زانستیانە و پیشەیانە ماسی راو بکرێت نەک رێگە بە هەموو کەسێک بدرێت ببێت بە ماسیگر و راوی ماسی بکات.
بێگەرد تاڵەبانی رونیشیکردەوە: ئێستا وەزارەت لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمی بدەنە ئەو پڕۆژانەی کە حەوزی ماسیان هەیە لە پێناو کارئاسانی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان و بەخێوکردنی ماسی و زیادکردنی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان .
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this