سوارێز تەنیا بەم مەرجە بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت

0
1270
لویس سوارێز

SNN Sport

لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، مەرجی بۆ جێهێشتنی یانەکەی هەیە و نایەوێت مافە داراییەکانی لە دەست بدات.

سوارێز یەکێکە لەو یاریزانانەی یانەی  بەرشەلۆنە کە بۆ وەرزی نوێ لە پلانەکانی رۆناڵد کومانی راهێنەر نیە، ئەگەر ئەو یاریزانە بمێنێتەوە، راهێنەر پێی راگەیاندووە پشت بە تواناکانی نابەستێت، ئەمەش وای لەو یاریزانە کردووە بیر لە رۆشتن بکاتەوە، بەڵام دەیەوێت مافە داراییەکانی بە دەست بهێنێت.

رادیۆی کەتەلۆنیا RAC1 بڵاویکردووەتەوە، سوارێز هێشتا بیر لە رۆشتن دەکاتەوە لە یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام داوای مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی دەکات، کە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، ئەگەر یانەکەی لەم وەرزە دەستبەرداری ببێت، ئەوا  دەبێت مافە داراییەکانی پێ بدات و ئەم یاریزانە لێی خۆش ناوێت.

بە پێی نوێترین زانیاری لەسەر ئەو یاریزانە، کومانی راهێنەر بڕیاریداوە بۆ یاری سبەی بەرامبەر بە یانەی جیرۆنا ئەو یاریزانە لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان دابنێت، کە یاریەکە دۆستانەیەو بەرشەلۆنە بەرامبەر بە جیرۆنای کەتەلۆنی یاری دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this