سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

0
923
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN- بڕیار محەمەد

بڕیار وایە سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچە و پرسی کرانەوەی دەروازەکان بەڕووی گەشتیاراندا کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  بە SNNڕاگەیاند “بەیانی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێک  کۆدەبێتەوە، تەوەرەکانیش پرسی مووچە و ئەنجامی دیداری شاندەکەی حکومەت بۆ بەغدا و کرانەوەی دەروازەکان بەڕووی گەشتیاراندا دەبێت، چونکە ئیدارەی گەرمیان نوسراویان کردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ کردنەوەی دەروازەکان”.

سەرچاوەکە وتیشی: “کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرجەم وەزیرەکان دەبێت و هەرەوها کۆبوونەوەکە لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەبێت” .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this