گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
348
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (16/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • “ئێمە قسە لەگەڵ تۆتنهام دەکەین، ئەو شوێنەیە کە بەیڵ دەیەوێت یاری تێدا بکات”.
  • بریکاری گاریس بەیڵ بارنێت دانی پێدادەنێت،پەیوەندی لە نێوان تۆتنهام و بەیڵ هەیە، بەڵام تۆتنهام نایەوێت هەموو مووچەی بەیڵ لە ئەستۆ بگرێت.
  • بنزیمە هێشتا نینۆکی تیژەو توانی 4 گۆڵ لە یارییەکی دۆستانەدا لە یانەی خیتافی بکات و یانەکەی 6-0 براوە بوو.

ئاس:

  • بنزیمەی بێسنوور.
  • فەرەنسیەکە توانی 4 گۆڵ لە 45 خولەک لە یارییەکی دۆستانەدا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەرامبەر بە خیتافی بکات و 6-0 یاریەکە دەبەنەوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە گفتوگۆدایە لەگەڵ مانچستەریونایتد و تۆتنهام لە پێناو گواستنەوەی بەیڵ.
  • ریگیلۆنیش هەنگاوێکی ماوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات.
  • پیانیچ:”وای نابینم میسی لە دەرەوەی بەرشەلۆنە بێت”.
  • بەرشەلۆنە بۆسنیەکەی ناساند و درێسی ژمارە 8ی پێدرا.

سپۆرت:

  • تاقیکردنەوەی دووەمی بەرشەلۆنە.
  • رۆناڵد کومان دێتەوە سەر کورسییەکانی یاریگاو یاری دووەمی دۆستانە دژی یانەی جیرۆنا دەکات، ئەمەش پاش ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا لە ناوخۆی یانەکە.
  • سوارێز واژۆکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دەکشێنێتەوە.
  • متمانە سەندنەوە لە بارتۆمیۆ گەیشتە 12.700 واژۆ.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • پیانیچ لە %100 ئامادەیە.
  • “بەرشەلۆنە باشترینە”، یاریزانە بۆسنیەکە وەک یاریزانی نوێی یانەکە درێسی ژمارە 8ی ئارسر میلۆی پێدرا.
  • بە فەرمی لە هەفتەی داهاتوو بەرشەلۆنە ڤیدال بە ئینتەرمیلان دەدات.
  • یانەکانی مانچستەریونایتد و تۆتنهام لە کێبڕکێی گواستنەوەی گاریس بەیڵدان بە خواستن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this