حکومەتی عێراق روفاتی 21 دیلی رادەستی کوەیت کردەوە

0
387

 SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی عێراق روفاتی 21 دیلی رادەستی لایەنی کوەیتی کردۆتەوە کە کاتی جەنگی عێراق – کوەیت کەوتبوونە دەست رژێمی پێشوو.

ئەو 21 روفاتە کاتی خۆی لە ساڵی 1991 و لەکاتی جەنگەکەدا (کەنداوی 1) بزر بوون و دواتر روفاتەکانیان دۆزرایەوە.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی کوەیت لە بەغدا رایگەیاندووە “ئەو روفاتانە لە ناوچەی بادیەی سەماوە دۆزراونەتەوە و پێمانویە هی هاووڵاتییانی کوەیتی بن”.

لایەنی بەرپرسیاری ئەو دۆسیەیە دەڵێت: “پاش گەیشتنەوەی روفاتەکان بە کوەیت، بەشی بەڵگەی تاوان لێکۆڵینەوە لە ئێسک و پروسکەکان دەکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this