گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
358
رۆژنامە ئیتاڵیەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو.

 

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • ئەنگێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا بەڵێ بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا لە 15ی ئایار دەکات و ئێستا کاتی ئەوەیە لە ئیتاڵیاش بڕیاری لەسەر بدرێت و بەم نزیکانە کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە دەکرێت.
  • یاریزانانی خولی ئیتاڵیا بۆ دوو بەرە دابەش دەبن و ترسی ئەوەیان هەیە خولەکە دەستپێبکاتەوە و مەترسی نوێ سەرهەڵبدات سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  • یانەی ناپۆلی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداو هیچ یاریزانێکی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نەبوو.

تۆتۆ سپۆرت:

  • چاکبوویەوە.
  • لە کۆتایداو دوای 46 رۆژ، دیبالا کۆتایی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێناو هەریەکە لە ماتیۆدی و خدێرەش گەڕانەوە بۆ شاری تۆرینۆ.
  • لە بازاڕی گواستنەوە یۆڤانتۆس پلان بۆ هێنانی کییزای یاریزانی یانەی فیۆرنتینا دادەنێت .
  • پاراتیچی بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتۆس فشار لەسەر ئارسری یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و ئەگەری گۆڕینەوەش بە پیانیچ هەیە.
  • خولی ئەڵمانیا بەسەر هەمواندا سەردەکەوێت و دەستپێدەکاتەوە.

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • دیبالا چاکدەبێتەوە و ئامادەیە بۆ ئامادەکارییەکانی یانەی یۆڤانتۆس.
  • ئەڵمانیا خولی وڵاتەکە دەستپێدەکاتەوە و لە ئیتاڵیاش بە شوێنی گەڕانەوە دەگەڕێت.
  • زەلاتان بۆ یانەی ئەیسی میلان دەگەڕێتەوە و لەوانەیە لە 14ی ئایار یانەکە بە جیا دەست بە مەشق و راهێنان بکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this