“لەماوەی یەك ساڵی تەمەنی حكومەت 89 پڕۆژە كاركردن تێیاندا بەردەوامە”

0
134

SNN- مەودا مستەفا

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون رایدەگەیەنێت لە كارەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كابینەی نۆیەم 89 پڕۆژەی نیشتەجێبوون و رێگاوبان كاریان لەسەر دەكرێت و 79 پڕۆژەش جێبەجێكراون.

ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی 70 رۆژدا لە 19 زۆندا بە 420 ملیار دینار 79 پڕۆژە جێبەجێكراون هەموویان لە بواری ڕیگاوباندا بوون، چەندین ڕێگەی ستراتیژی كاریان لەسەركراوە لەوانەش ڕێگەی سلێمانی كەلار و هەولێر دهۆك، لە هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانی تونێڵەكان و ڕێگا سەرەكیی و ستراتیژییەكانداین و ئێستا بەشێكیان كاری لەسەر دەكرێت.

وتیشی “سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە لە پەرلەمانی كوردستان بەبێ زانیاری قسەی لەسەر پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە كردووە چونكە لەگەڵ دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیەدا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە چەندان پڕۆژەی جێبەجێ كردووە لەوانەش ڕێگاكانی نێوان شار و پارێزگاكانیش بۆ هەموو كوردستان”.

باسی لەوەشكرد ، “ئەو پڕۆژانەی تا ئێستا كاریان لەسەر كراوە كۆی گشتیان 22 پڕۆژیە بە 110 ملیار دینار و69 پڕۆژەی دیكەش هەر لە سێكتەری ڕێگاوبان سەرپەرشتی كراون هەروەها 42 پڕۆژەی نیشتەجێ بونیش بە تێچووی 396 ملیار دینار كاریان تێدا كراوە و بەشێكیان تەواوكراوە و بەشێكی دیكەیشیان كاریان لەسەر دەكرێت”.

راشیگەیاند: لەماوەی دەستبەركاربوونی كابینەی نۆیەم 2ملیۆن و 437 هەزار پشكنین لە تاقیگەكانی بیناسازی ئەنجامدراوە و پرۆسەی كێشكردنیش لە دەروازەی هەموو شارەكان كار دەكەن بۆ سەلامەتی ڕێگاوبانەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی لە كوردستان هۆكارن بۆ ئەوەی ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی ستراتیژ تا ئێستا جێبەجێ نەكراون، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە خستویەتییە ڕوو لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی كوردستان 89 پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ڕیگاوبان كاریان لەسەر دەكرێت و تێچووی هەمویان 45 ملیار و 520 ملیۆن و 476 هەزار دینارە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this