وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق مه‌رجه‌كانی پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی یانه‌كانی په‌سه‌ندكرد

0
194
وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق

SNN Sport- حسین کەرکوکی

وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق مه‌رجه‌كانی پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی بۆ یانه‌ وه‌رزشییه‌كان په‌سه‌ند كردوو فه‌رمانگه‌ی په‌روەر‌ده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزش به‌رپرس ده‌بێت  له‌ سه‌رجێبەجێكردنی یاسای یانه‌كان.

ئه‌حمه‌د عوده‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزش  له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا  وتی:” هه‌ستاین به‌ ته‌واوكردنی مه‌رجه‌كانی پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندن  بۆ یانه‌ وه‌رزشییه‌كان و له‌ لایه‌ن عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش په‌سه‌ند كراوە”.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌:” به‌رپرسی یه‌كه‌م ده‌بێت  له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زیری لاوان و وه‌رزش و له‌ به‌رامبه‌ر راگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ر له‌ ئه‌گه‌ری پێدانی مۆڵه‌ت بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا و مه‌رجه‌كاندا  وهه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كان  به‌ پێی یاسا ده‌بێت “.

عوده‌ دووپاتی كرده‌وه‌:” ده‌رگاكانی فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزش  له‌ به‌رده‌م هه‌مووان كراوه‌ ده‌بێت به‌ تایبه‌تی لایه‌نه‌ چاودێرییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاند بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this