یانه‌كانی خولی نایاب داوای دواخستن ده‌كه‌ن و لیژنه‌ی پێشبڕکێکان ره‌تیده‌كاته‌وه‌

0
370
دیمەنێک لە خولی عێراقی

SNN Sport

ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانی خولی  تۆپی پێی نایابی عێراق  داوای دواخستنی ده‌ستپێكی  وه‌رزی نوێ دەکەن، بەڵام داواکەیان رەتدەکرێتەوە.

ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی خولی نایاب  له‌ باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌ بوون  و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان  له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشبڕكێكان ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی رازیكردنیان  له‌ سه‌ر دواخستنی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ .

یانه‌كان داوایانكرد به‌ دواخستنی ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ لە کاتی خۆی ، له‌ پێناو خۆئاماده‌كردن به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر بۆ پێشبڕكێكه‌ ، به‌ڵام  لیژنه‌ی پێشبڕكێكان  له‌ ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق پێشنیاره‌كه‌یانی  ره‌تكرده‌وه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌  به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بریاری لەسەر دراوه‌ و پاشەگه‌زبوونه‌وه‌ی نیه‌.

جێی باسه‌  لیژنه‌ی پێشبڕكێكان پێشتر رۆژی 25 مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتووی دیاری كردبوو‌ بۆ ده‌ستپێكی خولی نایابی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this