كومان:”میسی به‌ردی بناغه‌ی تیپه‌كه‌یه‌”

0
698
کومان و میسی

SNN Sport

رۆناڵد كومان  راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ باسی له‌و بردنه‌وه‌ دۆستانه‌  كرد كه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ شەوی رابردوو  توانی3-1 لە یانەی جیرۆنا  بباتەوە.

كومان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای یاریەکە وتی:” جیرۆنا ئه‌مڕۆ  له‌ ناستیك باشتر بوو ، ئێمه‌ش له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ باشتر بووین ، پاش چه‌ندین دانیشتنی ئاماده‌كاری  جه‌سته‌یی”.

هه‌روه‌ها وتی :” رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو  له‌ جامی خوان گامبه‌ر  له‌ به‌رامبه‌ر ئیلچی یاریمان هه‌یه‌ 90 خوله‌ك یاری ده‌کەین ، له‌ پێناو خۆئاماده‌كردن به‌ شێوه‌یه‌كی باش بۆ ده‌ستپێكی فه‌رمی له‌ خولی ئیسپانیا “.

وتیشی:” میسی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م تیپه‌یه‌ ، ئه‌سته‌مه‌ سیمای تیپه‌كه‌  له‌ میانه‌ی ته‌نها دوو یاری ده‌ربكه‌وێت “.

لە درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كومان وتی:” بۆ لاوان رۆڵی گرنگ هه‌یه‌ له‌ تیپه‌كه‌ ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌رێن ، زۆری یاریزان له‌ پێكهاته‌ ده‌بێته‌ هۆ زۆری له‌ پلانه‌كان و داهاتووی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ دیارانه‌دایە”.

له‌ كۆتاییدا وتی:” میسی و گریزمان و كۆتینیۆ ده‌توانن  له‌ هه‌ر شوێنێكی  هێڵی هێرشبردن یاری بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی باشه‌ بۆ تیپه‌كه‌ “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this