ترەمپ “100 ملیۆن دەرزی ڤاکسین پێش 2021 ئامادە دەبێت”

0
127

SNN

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: پێش ساڵی نوێ 100 ملیۆن دەرزی ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەبێت و لە ئەمریکادا بۆ هاووڵاتییان بەکاردێت.

ئەم قسانەی ترەمپ ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی و تەنیا ئەوەی ماوە بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیەنن، ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە چاوەڕوانی FDA- دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکین، کاتێک ئەوان رەزامەندی لەسەر ڤاکسینەکەمان دەدەن ئەتوانین 100 دەرزی ڤاکسین لە یەکەم هەنگاودا دابین بکەن.

ترەمپ سورە لەسەر ئەوەی کە پێش هاتنی ساڵی نوێ ڤاکسینە نوێکە بەردەست دەبێت، هەندیکی دیکە دەڵێن ترەمپ ئەم ڤاکسینە وەک پروپاگەندەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمریکا بەکاردەهێنێت تا لە رێگەیەوە دەنگ بۆخی کۆبکاتەوەو لە جۆ بایدنی رکابەری بباتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this