بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدان زیندانی دەکرێت

0
99
لامین دیاک

SNN Sport

لامین دیاكی سه‌نیگالی سه‌رۆكی پێشووی  یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌پان و مەیدان سزادرا به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ، ئەمەش پاش تاوانباركردنی به‌ گه‌نده‌ڵی   له‌ ئابڕچوونی مادده‌ وزه‌  به‌خشه‌كانی رووسیا .

دیاكی (87 ساڵ ) تاوانبار كرا  به‌ وه‌رگرتنی  به‌رتیل  له‌ وه‌رزشكاران كه‌ گومانی  به‌ده‌ستهێنانی مادده‌ وزه‌ به‌خشه‌كانیان  له‌ سه‌ره‌ ،  له‌ به‌رامبه‌ر  په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و رێپێدانیان به‌ به‌رده‌وامی له‌ ركابه‌رییه‌كان و وه‌رگرتنی پاره‌ بۆ یارمه‌تیدان له‌ پاڵپشتیكردنی هه‌ڵمه‌تی ( ماكی سال )  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی سه‌نیگال له‌ به‌رامبه‌ر خاوبوونەوە  له‌ جێبه‌جێكردنی رێکكاره‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ وزه‌ به‌خشه‌كان.

داواكاری گشتی وتی:”دیاك داوای  به‌رتیلی كردووه‌ به‌ كۆی 3،45 ملیۆن یۆرۆ  له‌و وه‌رزشكارانه‌ی كه‌ گومانی به‌ده‌ستهێنانی مادده‌ وزه‌ به‌خشه‌كانیان له‌ سه‌ره‌”.

بریاردار به‌ زیندانیكردنی دیاك بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ، كه‌ 2 ساڵیان  له‌گه‌ڵ راگرتنی جێبه‌جێكردنه‌ و سەپاندنی گه‌وره‌ترین پێبژاردنه‌ ئه‌ویش 500 هه‌زار یۆرۆیه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this