گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
638
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (17/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • زیدان ئەوە بە دەست دەهێنێت کە دەیەوێت.
  • گرێبەستی بەیڵ و ریگیلۆن نزیک دەبێتەوە لە تەواوبوون و هەردوو یاریزان پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە دەکەن.
  • یانەی ریاڵ مەدرید مووچەی یاریزانەکە و پاداشتەکانی بۆ سەرف دەکات و یانەی تۆتنهام تەنیا لە %50ی مووچەی گاریس بەیڵ دەدات.

ئاس:

  • ماڵئاوایی بەیڵ.
  • بریکاری ئەم یاریزانە رایدەگەیەنێت رۆشتنی بەیڵ بۆ تۆتنهام نزیکبووەتەوە لە کۆتاییهێنان.
  • یانە ئینگلیزیەکە دەیانەوێت تەنیا بەشێک لە مووچەی گرێبەستەکەی بدەن.
  • مۆرینیۆ:” کاتێک لە ریاڵ مەدرید راهێنەر بووم هەوڵی گواستنەوەی بەیڵم دا.
  • ریگیلۆن بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ تۆتنهام دەکات لەگەڵ بژاردەی گەڕانەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

سپۆرت:

  • براڤۆ لیۆ میسی.
  • لە سێ گۆڵی یانەی بەرشەلۆنە، میسی توانی دوو گۆڵ لە یانەی جیرۆنا بکات لە یارییە دۆستانەکەی نێوانیان.
  • کومان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە و بە شێوازی 4-3-2-1 یاری دەکات.
  • جارێکی تر لویس سوارێز لە پێکهاتەکەی دووردەخاتەوە.
  • کومان:” ئەگەر بزانم سوارێز دەمێنێتەوە، ئەوا وەکو یاریزانەکانی تر پشتی پێدەبەستم”.
  • نەیمار تەنیا بۆ دوو یاری راگیرا.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کومان بە شێوەیەکی باش دەستپێدەکات.
  • متمانە بە تیپی نوێ دەدات و میسی وەکو کاپتنی یانەکە توانی 2 گۆڵ لە یانەی جیرۆنا بکات.
  • ترینکاو لە هێڵی هێرشبردن هێزێكی تری یانەکەیە.
  • ئەمڕۆ کۆتا رۆژە بۆ کۆکردنەوە و تەواوکردنی واژۆکان،یانەی بەرشەلۆنە بارتۆمیۆ دەردەکات ئەگەر واژۆکان تەواو ببن.
  • یەکەم یاری کلاسیکۆی ئافرەتان ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this