ئیمارات ” پابەندین بە پشتیوانیمان بۆ گەلی فەلەستینی”

0
93

SNN

عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند: کە وڵاتی ئیمارات بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی و هاوکاری گەلی فەلەستین.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی مایک پۆمپیۆ و چەند ئەندامیکی کۆنگرێسی ئەمریکی لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ بەستنی پەیماننامەی ئاشتی بوو لە نێوان ئیسرائل و ئیمارات و ناوەڕۆکی ئەم رێککەوتننامەیە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیدان بە پەیوەندی ئابووری نێوان ئەو دوو وڵاتە.

رۆژی سێشەممە وڵاتی ئیمارات و ئیسرائیل لە ئەمریکا رێککەوتنی ئاشتییان ئەنجامدا، وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئاماژەی بەوەکرد، کە هاوکاری و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەلی فەلەستینی بەردەوام دەبێت لە هاوکاری دارایی و مرۆیدا، دەمانەوێت زۆرترین ئاشتی و هیوا بۆ ناوچەکە بهێنین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this