پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

0
1230

SNN- مەودا مستەفا

بەڕێوبەری گشتی سایلۆی هەولێر بە وەكالەت رایگەیاند: شایستە دارییەكانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 كە بڕی 8   ملیار و 85 ملیۆن دینارە گەیشتووە و لە هەفتەی داهاتوودا دەستبە دابەشكردنی دەكرێت.

هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ شایستە دارییەكانی جوتیاران گەیشت  بۆ ساڵی 2020 كە بڕی 8  ملیار و 85 ملیۆن دینارە گەیشتووە و لە هەفتەی داهاتوودا دەستبە دابەشكردنی دەكرێت.

وتیشی: “لە رۆژانی داهاتوودا بە شێوەیەكەی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەو شایستە دارایيانە بەسەر جوتیاران دابەشدەكرێت سەرەتا ئەو جوتیارانە یەكەمجار بەرهەمەكانیان پێشكەشی سایلۆی هەولێر كردبوو شایستە داراییەكانیان پێدەدرێت”.

دابەشكردنی ئەو شایستە داراییانەی جوتیاران لە كاتێكدایە جوتیارانیی پارەی زیاتر لە چوار ساڵیان لای حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقە كە تاوەكو ئێستا لە چاوەڕوانی وەرگرتنی شایستە داراییەكانیانن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this