هۆکاری رۆشتنی سوارێز بۆ ئیتاڵیا ئاشکرا بوو

0
1530
لویس سوارێز

SNN Sport

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌ ئیتاڵیه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ لویس سوارێز ئه‌ستیره‌ ئۆرگواییه‌كه‌ ، گه‌شتی كردووە بۆ شاری پیرۆجیای ئیتاڵی ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌نجامی تاقیکردنەوە له‌ زمانی ئیتاڵی  داواكراو لێی له‌ پێناو ده‌ستەبه‌ركردنی مانه‌وه‌ ( ئیقامه‌ ) له‌ ئیتاڵیا ، له‌ رۆشنایی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ گرێیانداوه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی یۆڤانتۆس .

پشكنینی زمانی  ئیتاڵی یه‌كێك له‌ پێدوایستییه‌ گرنگه‌كانە بۆ ئه‌وه‌ی سوارێز بتوانێت پاسپۆرتی ده‌ستكه‌وێت ، كه‌ پێی ده‌توانێت  یاری بكات   له‌ خولی ئیتاڵی وه‌كو ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ وڵات.

رۆژانی سوارێز  له‌ نێو یاریگای ” كامپ نۆ ” یاریگای یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ كه‌مبوونه‌ته‌وه‌ ،پاش ئه‌وه‌ی رۆناڵد كومان راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ پێی راگه‌یاند بوو كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانێتی بۆ وه‌رزی نوێ (2020-2021 ).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this