مۆساد: سعوودیه‌ سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانیەتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

0
334

SNN

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند: لە‌ دوای ئیمارات و به‌حرێن به‌م نزیكانه‌، سعوودیه‌ش لەبارەی ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێکدەکەوێت.

یۆسیی كۆهین به‌ كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی راگه‌یاند: ئیسرائیل به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حرێن به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی تواندووه‌ته‌وه‌ و وتیشی: سعوودیەش نزیکە لەوەی رێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل واژووبکات.

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل به‌ خۆبواردن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا له‌گه‌ڵ شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه‌ گفتوگۆی کردووە، به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی: “پێم باشه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌دوێم”.

كۆهین جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ رێگای ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌بێته‌ فه‌رمی كه‌ ساڵانێكه‌ به‌نهێنی بوون.

پێشتر ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان رێککەوتن، رێککەوتنەکەش چەندین بوار دەگرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this