شاژنی بەریتانیا هەرگیز پیتزای نەخواردووە

0
183

SNN

چێشتلێنەری پێشووی خانەوادەی شاهانە لە بەریتانیا چەند نهێنییەک لەسەر خواردنی رۆژانەی ئەو خێزانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: “تا لەوێ بووم پیتزام بۆ شاژن ئامادە نەکردووە”.

ماک گرایدی بۆ ماوەی 15 ساڵ وەستای خواردنەکانی ماڵی شاهانەی بەریتانیا بووە، 4 ساڵیش خزمەتکاری شاژنە دایانا و ویلیام و هاری کوڕی بووە.

لەچاوپێکەوتنێکیدا بۆ گۆڤاری Us Food ئەوەی ئاشکرا کردووە “تا لە ماڵی شاژن بووم لە کۆشکی باکینگهام ئەو داوای پیتزای نەکرد و هەرگیز حەزی لە خواردنی خێرا نەبووە”.

لەبارەی خواردنە پەسەند کراوەکان لای شاژنە ئەلیزابێس-ی تەمەن 94 ساڵ چێشتلێنەرە 58 ساڵەکە دەڵێت: “ئەو بەردەوام گۆشتی ئاژەڵی کێوی خواردووە و حەزی زۆریشی لە چۆکۆلاتەی رەش کردووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this