كۆمپانیای ئاڤا سپۆر ورده‌كاری كاره‌كانی له‌ یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوك ده‌خاته‌ روو

0
381
یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک

SNN Sport- حسین کەرکوکی

كۆمپانیای ئاڤا سپۆری توركی جێه‌جێكاری  پرۆژه‌ی  یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كارانه‌ی  کە ماون.

كۆمپانیا جێبه‌جێكاره‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” كاركردن له‌ ماوه‌ی 12/9/2020 و تا 19/ 9/ 2020  بریتی بوو له‌ ته‌واوكردنی دیزاینی ئه‌ندازه‌یی ( مه‌قسوره‌ی سه‌ره‌كی ، گه‌وره‌ میوانه‌كان )، و كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامی خزمه‌تگوزاری بۆ یاریگای سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ راره‌وه‌ كتوپڕه‌كان كه‌ ده‌چنه‌ یاریگا ناوخۆییه‌كه‌ ، سەرەڕای جێگیركردنی به‌ ئاستكردنه‌كان  بۆ ده‌ستپێكردنی كۆنكرێتكردنی بۆ زه‌وی شه‌قامه‌كه‌  و كاره‌كانی کۆنکرێت  و نه‌تركردن و بۆیاغكردنی رووی پێشه‌وه‌ی بینا‌ی سه‌ره‌كی و كاره‌كانی تێكه‌ڵه‌ رێژكردن و به‌ ئاستكردن بۆ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و بۆیاغكردن به‌ ماستیك بۆ دیواری مه‌نهۆڵه‌كان  له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ به‌ر خۆڵ ده‌كه‌ون ، له‌گه‌ڵ جێگیركردن قه‌باغی مه‌نهۆڵه‌كان بۆ تۆره‌كانی ئاوه‌ڕۆ”.

هه‌روه‌ها لە به‌یاننامه‌كه‌ هاتووە:” كه‌ته‌لۆك و نمونه‌كان ئاماده‌كراوه‌ له‌ پێناو وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی  بۆ گۆرینی سیرامیكی دیوار و كاشی زه‌وی مه‌قسوره‌ی گه‌وره‌ میوانه‌كان و گۆرینی دیزاینی تەلارسازی كۆمه‌ڵگە‌ ته‌ندروستییه‌كان”.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە رۆژانی داهاتوو به‌رده‌وامبوون و خێراكردنی رتمی كاركردن به‌خۆه‌وه‌ ببینێ  له‌ پێناو ته‌واوكردن پرۆژه‌كه‌ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this