چاودێری دارایی عێراق تیمێك بۆ وردبینیكردنی  ژمێری  دامه‌زراوه‌ وه‌رزشییه‌كان پێكده‌هێنێت

0
206
دامه‌زراوه‌ وه‌رزشییه‌كان

SNN Sport

دیوانی چاودێری دارایی عێراق بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی تیمێك بۆ وردبینی كردنی ژمێری دامه‌زراوه‌ وه‌رزشییه‌كان .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دیوانی چاودێری  له‌ لێدوانێكیدا وتی:” دیوانی چاودێری دارایی بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی تیمێك بۆ وردبینیكردنی ژمێری لیژنه‌ی بڕیاری 140ی حكومی و وه‌زاره‌تی لاوان و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كان “.

روونیكرده‌وه‌:” لیژنه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی بیلال مسته‌فا دبێت و بەدواداچوون بۆ ژمێری سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌  وه‌رزشییه‌كان ده‌كات به‌ تایبه‌تی گه‌یشتنی هه‌واڵ  له‌ بوونی هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی  له‌ هه‌ندێكیاندا “.

گوومانی گه‌نده‌ڵی  له‌ سه‌ر زۆرێك له‌ دامه‌زراوه‌ وه‌رزشیه‌كانی عێراق هه‌یه‌، و زۆربه‌یان  له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی دیاری كراوه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this