فرسەت سۆفی: هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی ماڵان دیاری نەکراوە

0
185

بڕیار محەمەد-SNN

پارێزگاری هەولێر  رایدەگەیەنێت: تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی دیاری نەکراوە و چاوەڕوانن بەڵێنی حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە جێبەجێ بکرێت.

د.فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: لەگەڵ خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری نەوت قسەمیان کردووە سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی سپی، ئەوان پێیان راگەیاندووین “ئەم بابەتە بەگرنگ وەردەگرین” بەڵام تا ئێستا وادەیەکیان دیاری نەکردووە.

هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 250 ملیۆن لیتر نەوت هەیە. ئەگەر هەر ماڵێكیش 3 بەرمیل نەوت لە زستان بەكاربهێنن ئەوا بۆ تێپەڕبوونی زستان لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 750 ملیۆن لیتر نەوت هەیە.

ساڵانە بەهۆی دواکەوتن یان دابەشنەکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتەوە، ناچاردەبن خۆیان بیکڕن کە نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی (220) لیتر دەگاتە زیاتر لە 120 هەزار دینار کە ئەمەش بارگرانییەکی دیکەیە لەسەر هاووڵاتییان، بەتایبەت لە ئێستادا کە دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینەوە، دوادەکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this