کاتێک بۆ هەڵسانەوەی ئابووری جیهان پێشبینی دەکرێت

0
516

SNN

کارمن ڕەینهارت ئابووریناسی باڵا لە بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، هەڵسانەوەی ئابووری جیهان لەدوای ئەو داتەپینەی کە کۆرۆنا دروستیکردووە، پێنج ساڵی پێویستە.

ڕەینهارت لە میانی کۆنفرانسێکدا کە لە مەدرید سازکرابوو وتی: لەکاتێکدا کە زۆرینەی رێکارە تەندروستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە جیهاندا کۆتاییان پێهێندراوە، ئابووری جیهان بەرەو بوژانەوە چووە، بەڵام هەڵسانەوەی تەواو پێشبینی دەکرێت پێنج ساڵ بخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پاشەکشەیەی کە بەهۆی کۆرۆناوە بەرۆکی ئابووری زۆرێک لە وڵاتانی گرتووە، کاریگەرییەکانی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، ئەو وڵاتانەی کە هەژارن درەنگتر دەتوانن خۆیانی لێ رزگاربکەن.

وتیشی: بۆ یەکەمجار لە ماوەی 20 ساڵدا، رێژەی هەژاری لە جیهاندا زیاددەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this