به‌رپرسێكى پێشووى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیر كرا

0
337
فه‌لاح مه‌ندیل، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى‌ موسڵ | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى موسڵ به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ میدیاكانى عێراق بڵاویانكردوونه‌ته‌وه‌، “ئه‌مڕۆ فه‌لاح مه‌ندیل، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانبووه‌ له‌ پارێزگاى موسڵ به‌ تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى ده‌ستگیر كراوه‌”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “دواى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تى له‌سه‌رى كۆكراوه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانى دادوه‌ر وه‌رگیراوه‌، هێزێكى ئه‌منى نێردراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ و ده‌ستگیر كراوه‌”.

ده‌ستگیركردنى فه‌لاح مه‌ندیل له‌كاتێكدایه‌ له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و چاكسازییانه‌ى كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ تا ئێستا چه‌ند به‌رپرسێك به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دراونه‌ته‌ دادگا.

بەشی بکە لە
تاگەکانعێراق
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this