كۆرۆنا پاڵه‌وانێتیی  تۆپی باله‌ی جیهانی بۆیانه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

0
107
دیمەنێک لە یاری بالە

SNN Sport

یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی باله‌  له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆ یانه‌كان لە ساڵی 2020 راگه‌یاند.

به‌هۆی  به‌رده‌وامبوونی كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا  له‌ هه‌موو جیهان پاڵەوانێتیەکە راگیراوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی باله‌ هاتووه‌:” یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی باله‌ پابه‌نده‌ به‌ دابینكردنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خێزانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تۆپی باله‌ ، ئەمەش له‌ سایه‌ی  به‌رده‌وامبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا  له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌و ناروونیه‌ی ده‌رئه‌نجامی هاتووەته‌ ئارا‌وه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ گه‌شت و ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ری ، یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی باله‌ بڕیاریدا به‌ ئه‌نجامنه‌دانی كوپی 2020 له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ و كردنه‌وه‌ی ئۆفه‌ره‌كانی پێشوازیكردنی دۆسێی میواندریكردنی  كۆپی داهاتوو له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this