رۆژانی بارتۆمیۆ له‌ به‌رشەلۆنه‌ به‌رەو كۆتایی ده‌ڕوات

0
667
بارتۆمیۆ

SNN Sport

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌ ئیسپانییە‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ رۆژانی جۆسێپ مارییا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی  یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ نزیكبووەته‌وه‌ له‌ كۆتاییهاتن، ئەمەش پاش هه‌ڵمه‌تی  لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ لێی.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ واژووی(20687) له‌ ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ی بە خۆیەوە بینیوە، ئەمەش له‌ سایه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی  تیپه‌كه‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌یناڵاند له‌م دواییانه‌دا .

به ‌پێی پێگەی ” كواترۆ” ئیسپانی بێت ” ئه‌م رۆژانه‌ی ئێستای بارتۆمیۆ دوایین رۆژیه‌تی “.

هه‌روه‌ها پێگەکە وتی:” كه‌سه‌ نزیكه‌كان لەو سەرۆکە داوایان لێكردووە ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پیێشوه‌خت ئەنجام بدرێت  ، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ریسوابوونی ئاشكرا نه‌بێت  له‌ ئه‌گه‌ری ئەوەی  له‌ پۆسته‌كه‌ی لادرا “.

له‌ كۆتاییدا وتی ” به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ بارتۆمیۆ بیری له‌ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ نه‌كردووه‌تەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this