هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بین سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ئه‌گه‌رێكى‌ راسته‌قینه‌یه‌

0
194
ئۆتۆمبێلى جه‌نگى جۆرى برادلیی | فۆتۆ: هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى

SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌یاند: ئه‌گه‌ر فشاره‌كانمان له‌سه‌ر داعش به‌رده‌وام نه‌بن دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌بێته‌ ئه‌گه‌رێكى راسته‌قینه‌، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌: له‌گه‌ڵ هێزه‌ نێوخۆییه‌كانى سوریا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوكارى”.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئاماژه‌ به‌ گرنگى درێژه‌دان به‌ هه‌واڵه‌كانیان دژى داعش ده‌ده‌ن، كه‌ تێیدا هاتووه‌، ” ئه‌گه‌ر فشاره‌كانمان له‌سه‌ر داعش به‌رده‌وام نه‌بن دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌بێته‌ ئه‌گه‌رێكى راسته‌قینه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ نێوخۆییه‌كانمان له‌ سوریا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوكارى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش”.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایكردووه‌، “به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى هێزه‌كانمان ئۆتۆمبێلى جه‌نگى له‌ جۆرى برادلیی ده‌گوازینه‌وه‌ بۆ سوریا”.

 

ئۆتۆمبێلى جه‌نگى جۆرى برادلیی

ئۆتۆمبێلى جه‌نگى جۆرى برادلیی

بەشی بکە لە
تاگەکانداعشعێراق
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this