ڤیدیۆ:بایرن میونخ بە 8 گۆڵ لە یانەی شاڵکە دەباتەوە

0
505
بایرن میونخ

SNN Sport

لە دەستپێکی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونخ توانی بردنەوەیەکی گەورە تۆمار بکات و بە ئەنجامی 8-0 لە یانەی شاڵکە بباتەوە.

بایرن میونخی پاڵەوان یاریەکەی لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا ئەنجامدا، توانی هەشت گۆڵ لە لایەن یاریزانان، گنابری سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 4،47،59 ، گۆرتێزکا 19،لیڤاندۆڤسکی 31، مۆلەر 69،سانی 71،مۆسیالا 81 بکات و ئەنجامێکی گەورە تۆمار بکات.

بردنەوەی بایرن میونخ لە شاڵکە گەورەترین بردنەوە بووە لە یاری دەستپێکی  خولی ئەڵمانیا،کە لە کۆتا دۆڕانی ئەم یانەیە لە ساڵی 2019 لە کۆی 31 یاری توانیویەتی 30 بردنەوە تۆماربکات و 1 یاری یەکسانبووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this