سوارێز زۆرترین مووچە رەتدەکاتەوە

0
269
لویس سوارێز

SNN Sport

لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، رەتیدەکاتەوە  پەیوەندی بە خولی یانەکانی ئەمریکاوە بکات و ئارەزووی مانەوەی لە ئەوروپا هەیە.

پێگەی ESPN | بڵاویکردووەتەوە، سوارێز رەتیکردووەتەوە بە مووچەیەکی 9.5 ملیۆن یۆرۆیی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بکات، کە ئەم مووچەیە گرانترینە لە مێژووی خولی ئەو وڵاتە.

هەروەها ئەم یانەیە کە دیڤد بێکهام خاوەندارێتی دەکات، گرێبەستێکی بۆ ماوەی 4 ساڵ پێشکەشی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە کردووە، بەڵام ئەو چەند هەفتەیەک پێش ئێستا رەتیکردووەتەوە و دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت، کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە ، ئارەزووی  یاریکردنی سوارێز دەکەن بۆ خولی ئەمریکا، بەڵام دوای ئەوەی واز لە یاریکردن بهێنێت لە کیشوەری ئەوروپا.

لویس سوارێز هەرچەندە لە لایەن کومانی راهێنەرەوە داوای رۆشتنی لێکراوە، ئەو یاریزانە تا ئێستا یانەکەی جێنەهێشتووە، سەرەڕای ئەوەی ئۆفەری لە لایەن یانەی یۆڤانتۆس پێشکەشکراوە.

سوارێز گرێبەستی لە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت شایستە داراییەکانی لە ئێستادا پێبدات، ئەویش رەتیکردووەیەوە لە مافە داراییەکانی خۆی خۆش بوێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this