یەکیک لە مەترسیدار ترین سەرکردەکانی داعش لە ئەنبار دەستگیر کرا

0
747

SNN

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “یەکێک لە مەترسیدار ترین سەرکردەکانی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کردووە کە لە ویلایەتی فورات کاری کردووە”.

لە بەیاننامەیەکدا هەواڵگریی سەربازیی رایگەیاندووە “توانیویانە ئەو سەرکردە دیارەی داعش دەستگیر بکەن کە پڕ مەترسیترین فەرماندەی داعش بووە و لە ناوچەی نەزوە لە قەزای قائیم-ی سەر بە پارێزگای ئەنبار قۆڵبەستیان کردووە”.

بەیاننامەکە دەشڵێت: “دەستگیرکراوەکە سەرکردەیەکی دیاری ویلایەتی فورات-ە و لەناو مۆبایلەکەیدا وێنە و زانیاری زۆر دەست هێزە ئەمنییەکان کەوتووە کە لەگەڵ هاوتاکانی خۆی لە داعش گرتوونی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this