وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم فرۆشتنى دۆلار ده‌كات به‌شێوه‌ى بازاڕى كراوه‌

0
681
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: فرۆشتنى دۆلار ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ى بازاڕى كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌: “لەسەر راسپاردەی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە”.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌
لەسەر راسپاردەی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نووسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەمووان و زیادکردنی داهاتی گشتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this