واده‌ى ناردنى 320 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا ئاشكرابوو

0
7735
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق 320 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچە دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بە گوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە تا كاتی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە حكومەتی عێراق پابەنددەبێت بە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا یەك جار ئەو 320 ملیارەی ناردووە”.

وتیشى: “بەهۆی ئەوەی تائێستا حكومەتی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەكردووە بۆ مانگی ئەیلول، بۆیە پێشبینی دەكەین لە سبەیه‌وە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە، پاشان لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی 320 ملیار دینارەكەی هەرێمیش رەوانەی هەولێر بكات”.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون، “وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە لێبڕینی %21 دەستیكردووە بە ئامادەكاریەكانی دابەشكردنی مووچە، ئەو مووچەیەشی كە دابەشدەكرێت مووچەی مانگی نیسان دەبێت، چونكە هێشتا حكومەتی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پشكی هەرێم”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ریزبه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كانی بە هەمان شێوەی لیستی مانگی پێشوو دەبێت و یەكەم وەزارەت كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this