فوتساڵی كچانی یانه‌ی نه‌وتی باكوور به‌شداری پاڵه‌وانێتیی خۆرئاوای ئاسیا ده‌كەن

0
151
راهێنەری گازی باکوور و بەشێک لە یاریزانەکانی

حسێن کەرکوکی-SNN Sport

تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی نه‌وتی باكوور ، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی عێراق ،  ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ راهێنان كردووەته‌وه‌، ئەمەش وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق و به‌شدارییه‌ ده‌ركییه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی  ، قاسم جه‌میل راهێنه‌ری تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی نه‌وتی باكوور بۆ (SNN Sport)وتی:” كاری له‌ پێشینه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان خۆئاماده‌كردنە بۆ پاڵه‌وانێتیی خۆرئاوایی ئاسیا که‌ له‌ ئوردن رۆژی 12ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو هه‌فتەیە‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كاری كردووه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:” بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ و به ‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ئاستێكی  به‌رچاو، پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت له‌ چه‌ند كچه‌ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و هه‌ندێک یاریزان له‌ شاره‌كانی تری عێراق و  كچه‌ یاریزانانی كه‌ركوك ، به‌ڵام تا ئێستا به‌ ناو هیچ كچه‌ یاریزانێكمان ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌ و ده‌ستنیشانه‌كه‌ش له‌ سه‌ر رۆشنایی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌بێت”.

راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌وتی باكوور ئه‌وه‌شی خسته‌ روو:‌” له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستمان به‌ خۆئاماده‌كردن كردووەتەوە‌ ، تا ئێستا رووخساری پێكهاته‌ی كۆتایی تیپه‌كه‌م لا گه‌ڵاڵه‌ نه‌بووه‌”.

له‌ كۆتاییدا قاسم جه‌میل ستافی هونه‌ری تیپه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ بریتین له‌ رانیا جه‌عفه‌ر و مه‌هدی كه‌مال یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر، مسته‌فا جه‌لیل راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان، هوشام نعیمی كارگێری تیپه‌كه‌ و خۆشی وەکو راهێنه‌ر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this