هەڵەبجە دەیەوێت لە ماوەی 10 ساڵدا 132 پرۆژەی بۆ جێبەجێبكرێت

0
522
مۆنۆمێنتى شه‌هیدان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرایكرد كە بەبڕی 850 ملیۆن دۆلار و بە جێبەجێكردنی 132 پرۆژەی وەبەرهێنان دەمانەوێت لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا هەلیكار بۆ نزیكەی 20 هەزار كەس بڕەخسێنین، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی كاری 2020 تا 2030 ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان كردووە و دەستەكەش بڕیاری زۆر ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران دەركردووە.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاشكرایكرد كە لەڕێگەی چەند پرۆژەیەكی وەبەرهێنانەوە 200هەزار هەلیكار لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم دەڕەخسێنن، ئێمە وەك ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پلانی خۆمان بۆ جێبەجێكردنی 132 پرۆژەی وەبەرهێنان لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنانكرد كە لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم سێكتەرەكان ئەو پلانەیان ئامادە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 132 پرۆژەیەی كە ئامادەمان كردووە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و بازرگانی و چەند بوارێكی دیكە دەگرێتەوە كە بڕی زیاد لە 850 ملیار دۆلاریان پێویستە و دەتوانرێت نزیكەی 20 هەزار هەلیكار بۆ چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە دەڕەخسێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی باڵای وەبەرهێنان بڕیاری ئاسانكاری زۆری بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە لە بواری باج و هێنانی كەرەسەتەو كاڵاكان دەركردووە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، چەند پرۆژەیەك وەك پلانی كار ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان كراوە بۆ ئەوەی كە كەرتی تایبەت لەبواری ئاوەدانكردنەوە ئەو بۆشاییە پربكاتەوە كە كەرتی گشتی نەیتوانیوە پڕیبكاتەوە هاوكات دەتوانرێت بە هاوبەشی كەرتی تایبەت و گشتی پڕۆژەی تێدا ئەنجام بدرێت بە تێچووی كەمتر و كوالیتی باشتر و دابینكردنی هەلی كاری زیاتر جێبەجێبكرێن .

بەشی بکە لە
تاگەکانهەڵەبجە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this