سنەوبەرەکانی سلێمانی بە هۆکاری سروشتی سووتاون و شوێنەکەشیان ناکرێت بە پرۆژە

0
237

SNN

شارەوانی راپەڕن رایدەگەیەنێت “بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی داراییەوە بژار نەکراوە، سنەوبەرەکانی سەر شەقامی راپەڕین ئاگریان گرتووە کە پێشتر ساڵانە ئاگربڕی بۆ دەکرا”.

هاوکار محەمەد سەرۆکی شارەوانی راپەڕین ئەمڕۆ شەممە وتیشی: “هیچ دەستێک لە پشت ئاگرکەوتنەوەی دار سنەوبەرەکانەوە نییە و هەرگیز شوێنەکەشیان ناکرێت بە پرۆژە”.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: “شەقامێکی 20 مەتریی خزمەتگوزاری هەیە لەنێوان کەمەرەی سەوزایی سنەوبەرەکان و لە ماستەر پلاندا ناوی شەقامە و 150 مەترییە و بەهیچ شێوەیەک تێک نادرێت”.

وتیشی: “لە هەر حاڵەتێکدا ئەو سنەوبەرانە لاببرێن یان بسووتێن یان ببڕدرێنەوە، هەر ناکرێن بە پرۆژە و لە ناو ماستەرپلاندا بە شەقام دیاریکراوە”.

هاوکات شارەوانی تاسڵوجە دەشڵێت: “ئەو دار سنەوبەرانە لانابرێن و دەکەونە ناو جەزرەی ناوەندی شەقامەکەوە و هیچ پەیوەندییەکیشی بە پرۆژەی شەقامی 100 مەترییەوە نییە”.

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە چەند لایەن و کەسێکی نادیار هەوڵی بڕینەوە و سووتاندنی دار سنەوبەرەکانی شەقامی نێوان تاسڵوجە بۆ سلێمانی دەدەن بۆ مەرامی خۆیان و دروستکردنی پرۆژە.

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند “لەسەر راسپاردەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەدواداچوونی ورد كرا لەسەر ئەم بابەتە و پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە ئەم ناوچەیە بكرێت بە پرۆژە، بەڵام وەزارەتمان لاری نەبوونی نەداوە، چونكە ئەم دار سنەوبەرانە، سیمایەكی جوان و ژینگەیان بەخشیوە، بۆیە ناكرێت درەخت ببڕدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنەكەی پرۆژە بكرێت.

دەشڵێت: “لەئێستادا ئەم دار سنەوبەرانە كەوتۆتە ناو سنووری شارەوانی تاسڵوجە و راپەڕین و پێویستە بكەرانی دەستنیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this