“پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بە لێبڕینی خەرجی سیادی بۆ نزیكەی %10 كەمدەكات”

0
252
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق

SNN -عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: لە ساڵی 2015وە  كە بابەتی خەرجی سیادی هاتووەتە ناو بودجەی گشتی، هەموو ساڵێك بەم هۆیەوە پشكی هەرێم كەميكردووە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “تا پێش ساڵی 2015 لە بودجەی گشتی عێراق شتێك نەبوو بەناوی خەرجی سیادی، بەڵام لە ساڵی 2015 و لە سەردەمی وشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دارایی عێراق ئەم بابەتی خەرجی سیادییە هاتە ئاراوە و تێكەڵ بە بودجەی گشتی عێراق كرا، بەوهۆیه‌شەوە هەمیشە رێژەی پشكی بودجەی هەرێم لە بەشە بودجەی گشتی عێراق كەمدەكات”.

وتیشى: “ئەو بابەتە لەناو پەرلەمان لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە رێگری لێبكەین، بەڵكو دەبوو وەزیرە كوردەكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یاخود ئەو شاندە سیاسییانەی كە دێنە عێراق چارەسەری ئەو گرفتەیان بكردایە، چونكە لە دەستەڵاتی هیچ ئەندام پەرلەمانێكدا نییە یەك دینار كەم و زیاد بكا لە بودجەدا”.

بە گوێرەی بە دواچوونەكانی SNN لە پرۆژە بودجەی گشتی عێراق پشكی هەرێم بەڕێژەی  %12.67 دیاریكراوە، بەڵام حكومەتی عێراق لە خەرجی سیادیدا پشكی هەرێمی دیارینه‌كردووه‌، بەوجۆرەش رێژەی پشكی هەرێم له‌ بودجه‌ بۆ نزیكەی  %10 كەمدەكات.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this