لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی ریاڵ سۆسیداد

0
593
زیدان لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەرزی نوێ

SNN Sport

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەی بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد لە یەکەم دەرکەوتنیان لە خولی ئیسپانیا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو باسی لە یاریەکە کردوو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

زیدان لە کۆنگرەکە سەرەتا لەسەر یاریزانەکانی دەستیپێکردوو وتی:” پشت بە ئۆدیگارد دەبەستم، ئەو یاریزانێکە توانایەکی باشی هەیە،توانای ئەوەی هەیە ببێت بە یاریزانی سەرەکی،وەکو هەموو یاریزانەکانی تر،من  هەرگیز هیچ کێشەیەکم لەگەڵ بەیڵ نەبووە، کاتێک یانەکەی جێهێشتووە قسەم لەگەڵ ئەو یاریزانە نەکردووە، هیوای باشی بۆ دەخوازم،هازاردیش نازانم کەی دەگەڕێتەوە، دەمەوێت ئەو لە %100 ئامادە بێت، پێموانیە یۆڤیچیش یانەکە جێدەهێڵێت،بەڵام دەکرێت زۆر شت رووبدات تا کۆتایی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، ئەسینسیۆویش بە باشی راهێنان دەکات و لە دۆخێکی باشدایە، رۆدریگۆش یاریزانی تیپی یەکەمەو هیچ شتێک ئەوە ناگۆڕێت “.

دواتر لەسەر دەستپێکردنەوەی لالیگا وتی:” هیچ شتێک نەگۆڕاوە،هەموو ساڵێک دەبێت ئێمە باشترین هەوڵی خۆمان بدەین، ئەم خولە بۆ ئێمە قورسە،ئەگەر وەکو وەرزی رابردوو یاری بکەین لەوانەیە بتوانین شتێکی گرنگ بە دەست بهێنین، یانەی ریاڵ سۆسیداد رکابەرێکی قورسەو زەحمەتە هەمووکات، ئێمە تیپێکی هاوشێوەی وەرزی رابردوومان هەیە”.

لەسەر رۆشتنی ریگیلۆن وتی:” پیرۆزبایی لە ئەو یاریزانە دەکەین بۆ ئەوەی لە وەرزی رابردوو پێشکەشی کردووە، نامانەوێت 3 یاریزانمان لە یەک شوێنی یاریگا هەبێت، هیوای باشی بۆ دەخوازم، ئەو شایەنی ئەوەیە یاری بۆ تۆتنهام بکات”.

 

لە کۆتایدا لەسەر گواستنەوەی یاریزانان وتی:” تا کۆتایی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئەگەری رودانی هەموو شتێک هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this