کونسوڵخانەی بەریتانیا لەبارەی لامەرکەزیەتەوە پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانییەوە کرد

0
637

پارێزگاری سلێمانی بۆ کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستانی روونکردووەتەوە، مەبەست لە پڕۆژەی لامەرکەزیەت، لامەرکەزیەتی سیاسی و جوگرافی نیە.

پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ 7ی ئایار ئەوەی خستەڕوو، یەکشەممەی رابردوو تێد هاید لە بەشی سیاسی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی لامەرکەزیەوە پەیوەندی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگای سلێمانییەوە کردووە.

ئاماژەش بەوەکراوە، پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندییەکەدا جەختی لەوە كردووەتەوە: “ھەرێمی كوردستان پێكھاتەیەكی دەستوورییە و مەبەست لە داواکاریی ناسەنتەری، ناسەنتەری کارگێڕیی و داراییە نەک سیاسیی و جوگرافی”.

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە: “بەمەبەستی باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و نەهێشتنی رۆتین و دروستکردنی دەرفەتی کار و سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنان، لەسەر بنەمای دابەشکردنی دەسەڵاتی داهات بەپێی ئەرک و بەرپرسیارێتییە کارگێڕی و دارایی و ئابوورییەکان، لامەرکەزیەت جێبەجێ دەکرێت”.

لە ئێستادا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ جێبەجێکردنی یاسای لامەرکەزیەت، ئەوەش بە پێی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٩ی ئەنجومەنی پارێزگاکان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this