ئاهەنگێک لە نیویۆرک بە کۆتاییەکی خوێناویی تەواو دەبێت

0
291

SNN

ئاهەنگی ژمارەیەک گەنج لەناو باخی ماڵێکدا لە شاری نیویۆرک کۆتاییەکی خوێناویی دەبێت و بە کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی دەیانی تر تەواو دەبێت بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە.

پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاندووە “دوو کەس کوژراون و 14 ی دیکەش بریندار بوون لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رۆچستەری ویلایەتی نیویۆرک”.

پۆلیس دەڵێت: “کوژراوەکان کچ و کوڕێکن و تەمەنیان لەنێوان 18 ساڵ و 22 ساڵیدایە”.

ئامادەبووانی ئاهەنگەکە بەهۆی زیادەڕۆییکردنیان لە خواردنەوەی ماددە کهولییەکان و لەسەر کێشەیەک کە پۆلیس روونی نەکردۆتەوە، ئەو رووداوە دروستبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this