یه‌كه‌م لێدوانی لیبرۆن جەیمس پاش ئەوەی جیانیس نازناوی باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە

0
158
لیبرۆن جەیمس

SNN Sport

لیبرۆن جەیمس ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس لێكه‌رز،توڕه‌بوونی خۆی ده‌ربڕی له‌و ئه‌نجامەی له‌ ده‌نگدانی باشترین یاریزان له‌م وه‌رزه‌ی خولی رابیته‌ی نیشتمانی بۆ تۆپی باسكه دراوە.

لیبرۆن جەیمس  بۆ چواره‌مین جار له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی  پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناو دوای بە دەستهێنانی ئەم پلەیە وتی:” با راستگۆبم   كاره‌كه‌ توڕه‌ی كردم ، چونكه‌ له‌ كۆی 101 ده‌نگ، 16 ده‌نگم به‌ده‌ستهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ یه‌ك بم ، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو شتێك زیاتر توڕه‌ی كردم ، ناڵێم  كه‌ براوه‌‌ شایسته‌ی نازناوه‌كه‌ نیه‌ ، به‌ڵام پله‌ی دووه‌مم به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ زیاتر له‌ بۆنه‌یه‌ك ،ئه‌مه‌ش توڕه‌م ده‌كات “.

جیانیس ئەنتیتکۆنمبپۆی یاریزانی یانەی میلواکی باکس خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی یانە پیشەگەرەکانی باسکەی ئەمریکای بۆ ساڵی دووەمی لەسەر یەک بە دەستهێناو یەکەم یاریزانی ئەوروپییە ئەم خەڵاتە دووجاری لەسەر یەک بباتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this