هێڵی ئاسنین لە نێوان عێراق و تورکیا دروستدەکرێت

0
540

SNN

لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆژەی دروستکردنی هێڵێکی ئاسنین لە نێوان عێراق و تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە لە پارێزگای نەینەوا دەستپێدەکات.

نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا بە ڕۆژنامەى سەباحی نیمچە فەرمی وتووە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانی ڕاکێشانی هێڵێکی ئاسنینی نوێ دەستپێدەکات کە شاری موسڵ دەبەستێتەوە بە تورکیا.

ناوبراو رایگەیاندووە: تیمەکانی ئەندازیاری و هونەری تایبەتمەند بە هاوکاری کۆمپانیاکانی تورکیا لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە پڕۆژەکە دەکەن لەپێناو ئاسانکردنی هاتووچۆ و کەمکردنەوەى قەرەباڵغی ڕێگاکە.

وتیشی: “پڕۆژەکە یەکەمین هەوڵی گەورەى ئاڵوگۆڕی ئابووری و وەبەرهێنانە لەنێوان موسڵ و تورکیادا.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this