مامۆستایانی وانەبێژ: بە چەند مەرجێک بەردەوام دەبین لە وانەوتنەوە

0
1158

SNN-بڕیار محەمەد
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی ناڕازیی داواکارییەکانیان گەیاندە پەرلەمانی کوردستان و راشیگەیاند: دەمانەوێت دابمەزرێین كەساڵانێكی زۆرە لەكەرتی پەروەردە خزمەت دەكەین.

سەفەر محەمەد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا  ڕایگەیاند: وەكو دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی پەڕلەمانی كوردستانمان كرد بۆ لای سەرجەم فراكسیۆنەكان بەمەبەستی كۆكردنەوەی كۆدەنگی لەسەر چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەوەی لە دانیشتنی پەڕلەمان باسی لێوەبكرێت.

وتیشی: داواكارییەکانی وانەبێژان بریتین لە دامەزراندنیان كەساڵانێكی زۆرە لە كەرتی پەروەردە خزمەت دەكەن. وتیشی “مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوام دەبن لەپڕۆسەی پەروەردە تاوەكو هەولێر و بەغدا رێكدەكەون بەچەند مەرجێك، بەفەڕمی هیچ وانەبێژێك لەكاتی هاتنی مامۆستای میلاك لانەدرێت، دیاریكردنی بڕەپارەیەكی دیاریكراوی مانگانە لەنێوان 400 بۆ 500 هەزار دینار كە مانگانە پێمان بدرێت و وەرزی هاوینیش نەبڕدرێت، لەهەمان كاتدا جیاوازی مامۆستای میلاك و وانەبێژ نەکرێت”.

لای خۆشیەوە، عەلی حەمە سالح ئەندامی پەرلەمان ڕایگەیاند: یاسای چاكسازی بەخاوی جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر یاساكە جێبەجێ بكرێت بڕێك پارەی باش دەگەڕێتەوە دەتوانرێت كێشەی وانەبێژانی پێ چارەسەر بكەن”.

پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ چەندین جار گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامداوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this